ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاته‌كانی مێكزیك، ئیسڕائیل، ئاڵمان و فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له شاری تل ئاویو شه‌قامه‌كانیان داخستووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. له وڵاتی مێكزیك، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه برد و له شاره‌كانی به‌ڕلینی ئاڵمان و مارسه‌ی له فه‌ڕانسه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.