سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی “جوولیان ئاسانژ” داهێنه‌ری “ویكیلیكس”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕشه‌مه‌ی ١٤٠٢، له‌به‌رده‌م دادگای باڵای به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای باڵای به‌ریتانیا قه‌راره سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی “جوولیان ئاسانژ” به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیار بدات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه لایه‌نگرانی گه‌وره‌ترین له‌قاوده‌ری به‌ڵگه نهێنیه‌كان له‌به‌رده‌م دادگای باڵای به‌ریتانیا له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه تاكوو ڕێگه له ڕاده‌ستكردنی ئاسانژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بگرن. ئه‌گه‌ر “جوولیان ئاسانژ” ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكرێت حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنن. ناوبراو وه‌كوو پاڵه‌وانی ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان وایه، پاڵه‌وانێك كه به ئاشكراكردنی هه‌زاران جه‌نایه‌تی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌فغانستان و ….هه‌تد بوو به خۆشه‌ویستی ملیۆنان كه‌س.
