ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، لایه‌نگرانی “جوولیان ئاسانژ” بۆ پشتیوانی له‌و به‌ندكراوه سیاسیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئه‌مریكا نیشان دا.
“جوولیان ئاسانژ” داهێنه‌ری ماڵپه‌ڕی “ویكیلیكس” یه‌كێك له گه‌وره‌ترین له‌قاوده‌رانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی و چه‌ند جار سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانیان له ئه‌فغانستان و عێراق به‌ڵگه‌ی نێهنی بڵاو كردۆته‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسیه وه‌كوو پاڵه‌وانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له جیهان دا پێناسه ده‌كرێت و ئێستا له زیندانێكی ئه‌منیه‌تی له به‌ریتانیا ڕاگیراوه. ڕۆژی سێشه‌ممه جه‌له‌سه‌ی دادگایی ئاسانژ له دادگای باڵای ئه‌و وڵاته له له‌نده‌ن ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئه‌مرێكا بكرێت. ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه لایه‌نگرانی ئاسانژ له به‌ریتانیا و ئۆتریش ڕێپێوانیان كرد و ڕایانگه‌یاند كه نایانه‌وێت چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی “ئالێكسی ناوالنی” له ڕووسیا به‌سه‌ر ئاسانژیشدا بێت.