ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی شاری حه‌له‌بی سووریه دژبه هێرشه كیمیایه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه، به به‌دسه‌ته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئه‌و ١١ گه‌ریلایه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به بۆمبی كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه گیانیان به‌ختكردبوو، وێرای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته، خوازیای هه‌ڵوێستی ڕوونی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێگری كردن له كۆمه‌ڵكوژی كوردان له‌لایه‌ن فاشیزمی توركیاوه بوون.