کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كۆمۆنیسته‌كانی یۆنان دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمۆنیسته‌كانی یۆنان دژبه‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌نیان به‌هۆی دزینی گاڵۆنێك به‌نزین به‌ به‌های ٢٠ یۆرۆ كوشتووه‌ و پاش ڕووداوه‌كه‌ كۆمۆنیسته‌كانی یۆنان له‌ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا توندووتیژی هێزه‌كانی پۆلیس و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌تیان بۆ كونتڕۆڵكردنی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌و وڵاته به‌ توندی مه‌حكووم كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ یۆنان یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین وڵاته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپایه‌ و به‌هۆی سیاسه‌ته‌ پوڵیه‌كانی بانكی جیهانی تووشی داڕمانی ئابووری بوو و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام

-

له‌ ده‌ستدانی بینایی چاوی خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد

-

نادیاری چاره‌نووسی ٧ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”

-

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز

-