کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردان له‌ باكووری كوردستان و ئورووپا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، شارومه‌ندانی ئامد له‌ باكووری كوردستان و كوردانی دانیشتووی ژنێڤ له‌ سویس و لاهه‌ی هوله‌ند، دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌زگای قه‌زایی توركیا ١٠٨ چالاكی سیاسی و شاره‌دارانی پێشووی هه‌ده‌په‌ی به‌ تۆمه‌تی حیمایه‌ت له‌ كۆبانێ له‌ ساڵی ٢٠١٦ و تێكدانی ئاسایشی وڵات به‌ زیندانی درێژماوه‌ مه‌حكووم كرد. سه‌پاندنی سزای زیندانی قورس به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانه سیاسیانه له‌ حاڵێكدا بوو كه‌ زۆربه‌یان ماوه‌ی ٨ بۆ ده‌ ساڵه‌ زیندانی كراون. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێكه‌وته‌وه‌ و شارومه‌ندانی باكووری كوردستان و كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپا چه‌ند جار دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-