کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆرویژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ٤٤ به‌ندكراوی سیاسی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگرانی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاتژمێر ٣ و ١٥ ده‌قێقه‌ی نیوه‌ڕۆ، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نۆروێژ كۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-