ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه فاشیزمی تورك دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ڕۆژی ٢٠ی ژانویه‌ی ساڵی ٢٠١٨ی زاینی، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، له چه‌ند لاوه هێرشیان كرده سه‌ر شاری عه‌فرین و ئه‌و شاره‌یان پاش به‌رخۆدانی بێوێنه‌ی شه‌رڤانان داگیر كرد. به‌هۆی داگیركردنی عه‌فرین، هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون، به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان ژن و كچی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ریان. هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ئه‌و جه‌نایه‌ته، دانیشتووانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه خۆپێشاندانیان كرد و له وڵاتانی ئورووپاییش كوردانی تاراوگه جه‌نایه‌ته‌كانی دوڵه‌تی توركیایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.