ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ له ڕێپێوانێكدا ئێعدامی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نگرانی حیزب و گرووپه سیاسیه جیاوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی ئێرانی له‌و چالاكییه‌دا به‌شدار بوون. به‌شداربووان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “پژمان فاتحی”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور”، داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی سزا بده‌ن و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته جه‌نایه‌تكاره زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزای سێداره ڕابگرێت.