ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی سویس دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ وڵاتانی ئورووپایی، كۆمه‌ڵێك له چالاكی له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا دژبه‌و ده‌وڵه‌ت فاشیسته ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كوردانی ئێسكاتله‌ند و ڕۆژی هه‌ینی كوردانی سویس له شاری “بیل” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه ڕه‌خنه‌ی توندیان له وڵاتانی ئورووپایی گرت و داویان كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا بگرن.