به‌پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتدپرس” ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران كوردی دانیشتووی سوید دژبه بڕیاره‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سیاسی كورد له‌و وڵاته به ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌رجی بۆ په‌یوه‌ستبوونی وڵاتانی سوید و فه‌نلاند به ڕێكخراوه‌ی ئاتلانتیكی شومالی “ناتۆ”، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌یان په‌نابه‌ری سیاسی دانیشتووی ئه‌و دوو وڵاته داناوه و بڕیار به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی توركیه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی كوردانی دانیشتووی سوید و فه‌نلاندی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو به هه‌زاران كه‌س له سوید خۆپێشاندانیان كرد.