ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا و سویس به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و تا به ئێستا ده‌یان كه‌س كوژراو و بریندار بوون و به‌شێكی زۆر له ژێرخانه‌كانی ئابووری، په‌روه‌رده، بێهداشت و ده‌رمان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كراوه‌ته ئامانج. ڕۆژی ڕابردوو كۆردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی باكووری سووریه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و له وڵاتی سویس كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له شاری بازڵ كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا نیشان دا. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین، هه‌زار قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه.