کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان و هوله‌ند له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كوردانی هوله‌ند به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته له‌ شاری لاهه، وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كوردانی ئاڵمان به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شتووتگارت، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مه‌حكووم كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج بوون.