ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئۆرووپایی دژبه قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی “پ.ك.ك” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له به‌ڕلینی ئاڵمان چوار هه‌زار و ١٠٠ كه‌س به‌شداری خۆپێشاندان بوون و دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كار و چالاكییه‌كانی “پ.ك.ك” خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌لی كورد كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات و له جیاتی سزادانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، حزبێكی شۆڕشگێڕ كه بۆ ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان شه‌ڕ ده‌كات سزا ئه‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له چالاكییه‌كانی به‌ڕڵین پۆلیس هێرشی كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها له وڵاتانی فه‌ڕانسه و سویدیش كوردانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له “پ.ك.ك” خۆپێشاندانیان كردووه.