ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو كرابۆوه، بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه له وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا كوردانی تاراوگه دژبه هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندان بكه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان، هوله‌ند، فه‌ڕانسه، دانمارك، هوله‌ند، سوید، نۆ‌رویژ، بلژیك له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و كوردانی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه بوون.