ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی موونیخ، هامبوورگ و ئۆبێرهاوزن له ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه به‌دوای بانگه‌وازی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیكی كوردان له موونیخ و حیزبی یه‌كگرتووی دیمۆكراتیك له هامبوورگ ڕێكخرابوو. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه وێڕای ڕێزگرتن له گیانبه‌ختكردووانی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان، داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن. له كۆتاییدا به‌شداربووان دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” و “ئه‌ردۆغان تیرۆریسته” یان به‌رز كرده‌وه.