ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كوردانی ئازادیخواز له قامیشلوو، عاموودا، وه‌نكۆڤێری كانادا و له هه‌ولێر دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاسایشی هه‌ولێر ڕێگه‌ی به كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان نه‌داوه له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر دا خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام په‌یوه‌ست به ناڕازیان بوون و به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ داگیركارییه‌كانی توركیا نیشان داوه. له قامیشلوو و عاموودا هه‌زاران ژن و پیاوی شۆڕشگێڕ دژ به هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگیراوه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی ی.پ.گ و ی.پ.ژ ده‌ربڕی. له وه‌نكۆڤێری كاناداش، كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه و دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دروشمیان به‌رز كرده‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن.