هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له ئورووپا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی هندووستانیش له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان مانیان گرت و به‌ره‌و “دێهلی نه‌وی”ی پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتن.
پۆلیسی هندووستان له “دێهلی نه‌و”، “هاریانا و ئۆتاپرادش مه‌سیری هاتووچۆی كه‌شاوه‌رزانی به‌ند كرد و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵ كرد. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی خوازیاری كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی گونجاو و پێدانی وامی بێ به‌هره بوون. شه‌وی دووشه‌ممه ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی هندووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه، به‌ڵام دانووستانه‌كه ئاكامێكی نه‌بوو و سێشه‌ممه كه‌شاوه‌رزان به تراكتۆره‌كانیان به‌ره‌و پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتن به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.