کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ بلژیك و هندووستان

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ بلژیك و هندووستان 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزان له‌ وڵاتانی هندووستان و بلژیك بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ تراكتۆره‌كانیان مانیان گرت و شه‌قامه‌كانیان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی بلژیكی به‌ كه‌ڵه‌كه‌كردنی لاستیك و ئاگردانی، شه‌قامه‌كانیان داخستووه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتوون. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزانی خه‌ڵكی هندووستان به‌ تراكتۆره‌كانیانه‌وه‌ ئۆتووبانه‌كانیان به‌ستووه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دا خۆپێشاندانیان كردووه‌. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان به‌ نرخێكی كونجاو، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.