ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، كه‌شاوه‌رزانی وڵاتی ئێسلۆواكیش په‌یوه‌ست به مانگرتنی كه‌شاوه‌زرانی وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپایی بوون و شه‌قامه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزان له وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان، هۆله‌ند، ئیتالیا، ئێسپانیا، له‌هستان، ڕۆمانی، بۆلغارستان، بلژیك و ئێسلۆواكی به مانگرتن و داخستنی شه‌قامه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا نیشان داوه. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخی گونجاو بوون.