کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی دژبه‌ نه‌دانی حه‌قاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌ی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌ ئاوه‌یه‌كانی ڕژیم نیشان داوه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود و ڕێگری له‌ وشكبوونی زه‌ویه‌ كشتووكاڵیه‌كان بوون.