له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی توركیا خۆپێشاندانێكی به‌هێزیان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له شاره‌كانی ئیستانبوول و ئێزمیر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی كۆیلهئاسای نێو كارگه و كارخانه‌كان ده‌ربڕیوه و دژبه بێكاری، هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، مردنی كرێكاران له شوێنی كار، هێرش بۆ سه‌ر ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه.