پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “شاراد پاوار” یه‌كێك له ڕێبه‌رانی كرێكاری هیندووستان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به هه‌زاران كرێكاری هیندی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون.
كرێكارانی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی میللی بۆ مه‌حكووم كردنی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندووستان بۆ سه‌ر ماڵی “شاراد پاوار” له شاری “به‌مبه‌ئیی”، خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان له شاری “پوونا” به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه كه “پاوار” له ڕێبه‌رانی كرێكاری، كارمه‌ندی ڕێكخراوی هاتووچۆی ده‌وڵه‌تی هیند و ئه‌ندانی كۆنگره‌ی میللی هیندووستانه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی هیند كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.