ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كرێكار و خوێندكاری زانكۆی وڵاتی ئه‌ندۆنێزی له ناڕه‌زایه‌تی به گرانكردنی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه ئیتجادییه‌كانی كرێكاری، كه‌شاوه‌رزان، ماسیگیره‌كان،موعه‌لیمان و كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری ماڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی سووته‌مه‌نی و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته له‌سه‌ر شه‌قامن و هه‌ر ڕۆژ بۆ پاشه‌گه‌زكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له بڕیاره‌كه‌ی بۆ گرانكردنی ٥٠٪ سووته‌مه‌نی، له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بنه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی كونفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری ئه‌ندۆنێزی، كرێكارانی ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژای ده‌كه‌ن.