هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی كۆره‌ی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه به له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگێكی نه‌مادین، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شێوه‌ی دامه‌زران و باروودۆخی پیشه‌یی كرێكارانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.
كۆنفدراسیۆنی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری كۆره‌ی جنووبی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به به‌شداری ١٦ هه‌زار كه‌سی كرێكاران له خۆپێشاندانه‌كانی “سێئوول”ی پایته‌خت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ڕایگه‌یاند: ئێمه زۆرین و بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان ده‌جه‌نگین.