ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی گرووپی میللی فولاد له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی ٢١ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ته‌واوی به‌شه‌كانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی ٢١ هاوكاریان و به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان مانیان گرت. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و “عه‌لی محه‌ممه‌دی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تیان له‌و ناوه‌نده ده‌ركرد. كرێكارانی ناڕازی پاشان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حه‌راسه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌سه‌ركاری ئه‌و ٢١ كرێكاره بوون.