به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز پاش كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری، فه‌رمانداری و ساختمانی بانكی میللی، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز و خۆپێشاندانیان كرد. كرێكارانی فولادی ئه‌هواز خوازیای به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناكارامه و به‌شداری كرێكاران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، وه‌رگرتنی خاوه‌ندارێتی شیركه‌ت له بانكی میللی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.