ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، هه‌زاران ئه‌ندامی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ئاسنی كوره‌ی جنووبی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا سیاسه‌ته دژه كارگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تیان شه‌رمه‌زار كرد.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی فوولادی كوره‌ی جنووبی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ژێر ناوی یاسای كار شه‌ڕێكی دژبه كرێكاران ده‌ستپێكردووه. به وته‌ی ئه‌و چالاكه كرێكاریه، ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له بواری یاسای كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و لانیكه‌می حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها ساعه‌تی كاری كرێكاران ده‌ستپێكردووه و ئه‌و گۆڕانكاریانه ته‌نیا به قازانجی خاوه‌نكاره. كرێكارانی ئه‌و وڵاته له ئاست ئه‌و گۆڕانكاریانه ناڕازین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون.