ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی ڕۆژمزدی هائیتی له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌تیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه به شێوه‌یه‌كی به‌رین له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه و هێزه‌كانی پۆلیس له شه‌قامه‌كانی “پۆرتۆپرانس“ی پایته‌خت هه‌وڵیان دا به گازی فرمێسكرێژ و فیشه‌كی پلاستیكی خۆپێشاندانه‌كه تێك بده‌ن كه به هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.