کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان

خۆپێشاندانی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی تازه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

كرێكارانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ناكارامه‌، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.