ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی قه‌راردادی و دامه‌زراوه‌ی ساڵی ١٤٠٠، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی قه‌راردادی خوازیاری پێدانی پاداش و ئیزافه‌كاری، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.