ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی فدراسیۆنی كاری “پانسیپراس” كه گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكاری قبرسه، له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌بوونی بنكه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌و وڵاته نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه داوایان له شۆرای ئه‌منه‌یتی میللی قبرس كرد تا كۆتایی به هه‌بوونی هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له‌و وڵاته بێنن تاكوو نه‌توانن له خاكی قبرس بۆ هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن كه‌ڵك وه‌ربگرن. خۆپێشانده‌ران هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیایان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن و كه‌ڵك وه‌رگرتنیان له خاكی قبرس بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. كرێكاران دروشمه‌كانی “قبرس، فه‌له‌ستین، هاوده‌نگی، هاوده‌نگی”، به‌ریتانیا بچۆ ده‌ره‌وه”، “بنكه‌كانی به‌ریتانیا شاراوه نین” و “دوژمنی قبرسیه‌كان، ئێمپریالیزمه”یان به‌رز كرده‌وه. ده‌سته‌ی شۆرای ئاشتی قبرس له‌و كۆبوونه‌وه به‌شدار بوون و ڕایانگه‌یاند: قبرس نه خاكی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و به‌ریتانیاییه، نه خاكی ناتۆ، ئێمه نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌شدار بێت.