ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی پۆشاكی هندووستان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌یاله‌تی تامیلی هندووستان ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی پۆشاكی هندووستانه و كرێكارانی شاغڵ له‌و سه‌نعه‌ته له ئاست دواخرانی به‌رده‌وامی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازین. هه‌ندێك له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جل و به‌رگ یه‌ك ساڵه حه‌قده‌ستی كرێكارانیان نه‌داوه و كرێكاران له دادگای باڵای هندووستان سكاڵایان دژی خاوه‌نكار تۆمار كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌ی كرێكاری پۆشاكی هندووستان تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری كۆمیساریای كارگری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه.