ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هه‌زاران كرێكاری سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكار له شاره‌كانی داكا و قازیپور دژبه گرانی و كه‌می حه‌قده‌ست خۆپێشاندانیان كردووه و جاده‌ی “داكا- تهنگیل”یان داخستووه. ناڕازیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و چاكسازی له مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.