ڕۆژی پێنجشهممه ٧ی مانگی ڕێبهندان، ژمارەیەکى زۆر لە گەنجانى بێکارى دانیشتووى ناوچەی “گایا”ى سەر بە ویلایەتى “بهار” هەڵیانکوتایە سەر وێستگەیەکی قهتار لە ناوچەکەیان و ئاگریان لە قهتارهكه بەردا، کە هیچ سەرنشینێکى لەوکاتەدا تێیدا نەبووە.
ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو گەنجانە بەهۆى بێکارییەوە ناڕەزایـەتیان دەربڕیوە، وەک بەشێک لەو هاوڵاتیانەش دهڵێن: “لە ناوچەکەمان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دامەزراندن و ڕەخساندنى هەلى کار نیـیە”. ناڕازییان ڕایگهیاند: بەگشتى نزیکەی ١٥٠ هەزار هەلی کار لە ناوچەکەیان هەیە، لەکاتێکدا بە ملیۆنان هاووڵاتى لە هەردوو ویلایەتی “بهار” و “ئوتار پرادش” داوای پێدانى کاریان کردووە.