ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٢٠ هه‌زار كرێكاری بلژیكی له شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه و خوازیاری وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م مانگرتنی كرێكاران و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بیست هه‌زار كرێكار له‌و مانگرتن و خۆپێشاندانه گشتیه به‌شدار بوون و هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تیان به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی كرێكاران ناو برد. به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت، كرێكاران له به‌شێك له كارخانه‌كان دا مافی مانگرتن و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان نییه و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه.