ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی ئاریان له شارستانی “بۆئین زه‌هرا”ی سه‌ر به پارێزگای قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، كارخانه‌ی ئارایان فولادی قه‌زوێن به‌هۆی بڕانی گاز داخراوه و ده‌یان كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ش بێكار كراون. كرێكاران ده‌ڵێن: هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی كارخانهش هیچ پلانێكیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كارخانه نییه، هه‌ر بۆیه له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌یین. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌ری شارستانی بۆئین زه‌هرا له مه‌جلیسی ڕژیم سه‌ردانی كرێكارانی كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن ناڕازیانه‌وه هوو كرا و ناچار به هه‌ڵهاتن بوو.