ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین پاش نوێژی هه‌ینی له “مه‌سجدولئه‌قسا” كۆبوونه‌وه و دژبه ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاستی گرژی و ئاڵۆزی نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و پۆلیسی ئیسڕائیل چووه‌ته سه‌ره‌وه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٥٠ فه‌له‌ستینی له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر “مه‌سجدۆلئه‌قسا” ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه ده‌یان مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپی حه‌ماسه‌وه به ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل ته‌قێندرا و له وڵامدا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماسی له غه‌زه و باشووری لوبنان كرده ئامانج.