ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سه‌دان چالاكی فمنیست و كوییر به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، له شاری پاریس كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕپۆرته‌كان، ئێرانیان به‌شداری به‌رینیان له‌و خۆپێشاندانه بووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه دروشم سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری بایه‌خدانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به بابه‌تی ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانی كچ له ئێران بوون و داوایان كرد گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زۆرتر بكرێت و تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته سزا بدرێن.