ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵور، فاشیسته‌كانی ئیسپانیا بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حیزبی سۆسیالیستی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان “پدرۆ سانچز” له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی “پدرۆ سانچز” سه‌رۆك وه‌زیرانی چه‌پگه‌رای ئێسپانیا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌ت و سۆسیالیسته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی كاتاڵۆنیا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانیان. به‌وته‌ی هه‌ندێك له كارناسانی سیاسی، ئه‌و خۆپێشاندانه، كوده‌تایێكه دژبه دیمۆكراسی له ئێسپانیا و به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی قاشیزم ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاكامێكی نادیار ده‌بات.