ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، شۆفێرانى تاکسی له شاری سلێمانی له شەقامه‌كانی “قەنات”، “پیرەمێرد” و بەردەم بیناى پارێزگارى سلێمانى، دژى گرانبوونى نرخى بەنزین بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خۆپیشاندانیان کرد.
به پێی زانیارییه‌كان، خۆپیشاندەران ئەو سێ شەقامە سەرەکیەیان داخستووه و داوادەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بە هانایانه‌وه و كێشه‌كانیان بۆ چارەسەر بکەن. لە ڕۆژى ١٧ى ئەم مانگەوە جارێکى دیکە لە سلێمانى نرخى بەنزین بەرزبووەوە و هەر لیترێک لە جۆرەکانى بەنزین بڕى ٥٠ دینارى دیکە زیادی كردووه.