ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیانی دۆڵی “سماقۆڵی” لە نزیکی شاری “کۆیە” له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی ڕێگا و گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ماشێن خۆپێشاندانیان كرد و ڕێگای هاتووچۆی سلێمانی بۆ هه‌ولێریان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کۆی سێ ڕێگای جیاواز، سەرجەم ڕێگاکانی هاتووچۆی بارهەڵگره‌كان لە نێوان سلێمانی و هەولێر، لەلایەن هاووڵاتیانی ناڕازییه‌وه داخراوە. ئەوە سێهەمین ڕێگایە کە لەلایەن شۆفێرانه‌وه دادەخرێت، پێشتر هاووڵاتیانی “کۆیە” بۆ ماوه‌ی دوو هەفتە خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و پارێزگاری هەولێر دوو ڕێگای دیکەی دیاریکرد به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌واوی ڕێگاكانی هاتووچۆ له نێوان سلێمانی بۆ هه‌وڵێر له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داخرا.