ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له سۆسیالیسته‌كان و ئانتی فاشیسته‌كانی وڵاتی یۆنان، خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاویان دژی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌ماوه‌رێكی سه‌دان كه‌سی له سۆسیالیسته‌كان و ئانتی فاشیسته‌كانی وڵاتی یۆنان دژی سیاسه‌ته ماڵیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ركۆتی چالاكانی سیاسی له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌گه‌ر هه‌موو دۆنیا كه‌ن به زیندان و گه‌مارۆمان ده‌ن فکری ئێمه ڕێگه‌تان پێ ده‌گرێت و ناگۆردرێت” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ڕیازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی یۆنان ده‌ربڕی.