ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی خه‌ڵكی ئه‌ندۆنێزی پاش بانگه‌وازی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان دژبه كه‌می حه‌قده‌ست ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
پێشتر كۆنوانسیۆنی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنیزی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری ڕاگه‌یاندبوو، ڕۆژی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له شاری جاكارتا ده‌ستیپێكرد و بڕیاره ڕۆژانی داهاتووش له شاره‌كانی بانتن، سورابایا و باندۆنگ ئه‌نجام بدرێت. كرێكارانی ئه‌ندۆنێزی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٥٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و وه‌لانانی ئه‌و یاسانه بوون كه مافی كرێكاران پێشێل و حه‌ق به سه‌رمایه‌دارانی بیانی ده‌دات.