ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان هه‌زار شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی له‌هستان دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاسته‌گه‌رای ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بوون.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه به‌دوای بانگه‌وازی هاوپه‌یمانی میانه‌ڕه‌و به ڕێبه‌رایه‌تی حزبی چوارچێوه‌ی مه‌ده‌نی و نزیك به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌هستان ڕێك خرابوو، سه‌دان هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون و شه‌قامه‌كانی وه‌رشه‌وی پایته‌ختیان داخست. به‌پێی زانیارییه‌كان، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای له‌هستان به‌رده‌وام به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ شۆڕای یه‌كێتی ئورووپادا بووه و یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ی خه‌ڵك و یه‌كێتی ئورووپا كێشه‌یان له‌گه‌ڵی دا بووه، دانیانی ئاسته‌نگی بۆ خستنی كۆرپه‌ڵه و پێشێلكردنی مافی ژنان بووه.