له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ندیكا كرێكارییه‌ه‌كان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان خۆپێشاندانێكی سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژی سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزمی نوێ به‌ڕێوه برد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌كانی ئاڵمان ئاشكرایان كرد كه ئه‌ندامانی حزبی ڕاستگه‌را و دژه بیانیه‌كانی “ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان” له‌گه‌ڵ گرووپه فاشیسته‌كانی ئاڵمان و ئۆتریش دیداریان كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی دژبه سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزمی نوێ له ئاڵمانی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌دان هه‌زار كه‌س له چه‌ند شاری ئاڵمان خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه نهێنیه‌دا فاشیسته‌كان بڕیاریان داوه كه ئه‌گه‌ر به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن هه‌موو بیانیه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته دیپۆرت بكه‌ن.