کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌س له‌ ساڵڕۆژی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌س له‌ ساڵڕۆژی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان دانیشتووی بارسلۆنای ئێسپانیا له‌ ڕێپێوانێكدا ساڵڕۆژی گشتیپرسی سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی كاتاڵۆنیان له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌رز نرخاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێپێوانه‌كه‌ كاتژمێر ١١ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ و پاش بانگه‌وازی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی ناسراو به‌ كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی كاتالۆنیا ڕێك خرابوو. خۆپێشانده‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ڕێپێوانه‌دا قه‌سه‌یان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش چوونه‌ته‌‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان ڕێكخست و خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ناوچه‌ی كاتالۆنیا بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتاڵۆنیا به‌ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توندووتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و سه‌رۆكی سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان واته “كارلۆس پۆچدمۆن” وڵاتی به‌جێ هێشت و هێشتا له‌وڵاتی بلژیك دایه‌.