کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە شارستانی دێهدەشت

خۆپێشاندانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە شارستانی دێهدەشت

لە شەوی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارستانی دێهدەشت سەر بە پارێزگای  کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد، خەڵک دژ بە دەسەڵاتی ڕژیم ڕاپەڕیوە و ڕژانەسە سەر شەقامەکان.

بە پێی ئەو ڤیدیۆانە له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کراونه‌ته‌وه، لاوانی شاری دێهدەشت دژ بە زوڵم و دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بۆ دووهەمین شەوی بەردەوام ڕژانە سەر شەقامەکان. خۆپێشاندەران بە کردنه‌وه‌ی ئاگر جادەکانی شارەکەیان داخستووە و داوای خۆپێشاندانی سەرانسەریان کردوه. کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە ئێنتێرنێتی پچرانووە، بەڵام سەرەڕای سەرکوتی خەڵک لە لایەن ڕژیمەوە، بەردەوامن لە ناڕەزایەتی. جێگای ئاماژەیە لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامیدا تێکهەڵچوون ڕووی داوە.