ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شاره‌كانی “ئاتن”، “تسالوونیك” و شاره‌كانی دیكه‌ی وڵاتی یۆنان پاش بانگهێشتی حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئا‌مریكا و ڕووسیه كۆبوونه‌وه و دژی شه‌ڕی ئیمپریالیستی دروشمیان وته‌وه، هاوكات هه‌زاران كه‌س له ناوه‌ندی شاری “پڕاگ”ی پایته‌ختی وڵاتی “چێك” كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئۆكراین ده‌ربڕی.
له پایته‌ختی وڵاتی یۆنان هه‌زاران خۆپێشانده‌ر به كۆبوونه‌وه له شه‌قامه‌كانی ڕووبه‌ڕووی سه‌فاره‌تی ڕووسیه، ده‌ستێوه‌ردانه نیزامیه‌كانی ڕووسیه‌یان له وڵاتی ئۆكراین به توندی مه‌حكووم كرد. ناڕازییانی حیزبی كۆمۆنیستی یۆنان و لاوانی ئه‌و حیزبه پاشان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆكردنه‌وه‌ی بنكه نیزامییه‌كانی ناتۆ له‌و وڵاته و سپاردنی چاره‌نووسی یۆنان به ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه خۆپێشانده‌رانی وڵاتی چێك خوازیاری ده‌ستبه‌جێ وه‌ستانی شه‌ڕ له ئۆكراین و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و وڵاته بوون.