ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی به‌لووچ له شاری زاهیدان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌كوو ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو هه‌زاران خۆپێشانده‌ری به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “برای شه‌هیدم، تۆله‌ت ئه‌ستێنم”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه.